ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵـــــه‌و ده‌بن ئه‌م ڤیتامیناتانه‌یان كه‌مه‌.

قەڵەوی و کێشی زیادەی جەستە لە ئەنجامی خورادنی زۆرەوە دروست دەبێت و هه‌روه‌ها له‌ رۆژگاری ئه‌مڕۆدا هۆكارێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ تووشبوونی مرۆڤ به‌ ده‌یان نه‌خۆشی كووشنده‌ و پێویسته‌ رێی لێبگیرێت.”

بە باوەڕی پزیشکان ئەو کەسانەی کە بە شێوەی نائاسایی بەردەوام حەزیان لە خواردنی زۆرە لە رووی پزیشکییەوە سەلمێندراوە ٦ جۆرە ڤیتامین لە جەستەیاندا کەمە، ئەمەش وا دەکات بەردەوام حەز لە خواردن بکەن.

ئەم ڤیتامینانە بریتیین لە ڤیتامینی جۆری B و کەمیی مەنگەنزیۆم و کەمبوونی رێژەی کالسیۆم لە جەستەدا و نەبوونی مادەی ئاسن، هەروەها کەمبوونی ئۆمیگا سێ و نەبوونی رووی پێویست لە جەستەدا.

بۆیه‌ پێویسته‌ مرۆڤ هه‌وڵبدات ئه‌و ڤیتامیناتانه‌ له‌ له‌شیدا زیاد بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌موو جۆرێك رێگری بكات له‌ قه‌ڵه‌و بوون و زیادكردنی چه‌وری وورگ و له‌شی.”

Back to top button