تا ئێستا زانیوته‌ گه‌رمترین ناوچه‌ ده‌كه‌وێته‌ چ ووڵاتێك.؟

زۆر جار بیستوومانه‌ و ده‌شپرسین ئه‌رێ ده‌بیت گه‌رمترین شوێن له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كه‌وێته‌ چ ووڵات و ناوچه‌یه‌ك، ره‌نگه‌ تا ئێستا وه‌ڵامێكی درووست له‌و باره‌وه‌ نه‌زاندرابێت، به‌ڵام زانایانی ئه‌مریكی ئه‌وه‌ پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و شوێنه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئێران.”

زانایانی ئەمریکا له‌و باره‌وه‌ رایده‌گه‌ێنن.” كه‌ گەرمترین شوێن لە گۆی زەوی دا دەکەوێتەوە وڵاتی ئێرانەوەو پلەی گەرماکەی دەگاتە ٧٠ پلەی سەدی.

پێشتر لێکۆڵەرانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە دابوو.” کە ناوچەی عەزیزیە لە لیبیا گەرمترین ناوچەیە لە جیھان دا کە پلەی گەرماکەی دەگاتە ٥٧.٧ پلەی سەدی، بەڵام دواھەمین لێکۆڵینەوە کە لەلایەن تیمێکی زانکۆی مۆنتاناوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە بیابانی لوط لە ئێران گەرمترین شوێنی گۆی زەوییە.

ئەو تیمە ھۆکاری گەرمی ئەو بیابانەی بۆ وشکی زەوی و بەردی و رەنگەکەی گەڕاندۆتەوە.

Back to top button