په‌كه‌كه‌ په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كرد

هاوسه‌رۆكی كۆماجڤاكێ كوردستان (كه‌جه‌كه‌) له‌ په‌یامێكی دا كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و بنه‌ماله‌ی بارزانی كردووه‌، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی ده‌لێـ”خەماربووین بە كۆچی دوایی دلۆڤان ئدریس بارزانی‌و كۆچی بۆ گەل و بنەماڵەی بارزانی جێگای غەمگینییە،هەر لەپەیامەكەدا هاتووە: “ئێمە سەرەخۆشی لە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسعود بارزانی و تەواوی بنەماڵەی بارزان دەكەین”.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌دا كه‌جه‌كه‌ باس له‌ رۆڵی دلۆڤان بارزانی ده‌كات و به‌كۆسپێكی گه‌وره‌ بۆ گه‌لی كوردستان پێناسه‌ی ده‌كات و ده‌لێـ”كۆچكردوو دلۆڤان بارزانی، بۆ ئازادی گەلی كورد هەوڵی گرنگی داوە، خاوەنداریی لەبەها مێژوویی كلتوری و سیاسییەكان كردووە، بۆ ئەرشیڤكردنی تاوانی ئەنفال و تێكۆشانی كردووە، بەمشێوەیە ئەوەی خستووەتە ڕوو، كە كۆمەڵگە بەخاوەنداریكردن لە بەهاكانی دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بووەستێت”.

شایانی باسه‌ دڵۆڤان ئیدریس بارزانی برای دوانه‌ی نێچیرڤان بارزانی، له‌ 2ی 4ی 2018 به‌ نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كردوو، له‌ ئارامگه‌ی بارزان به‌خاك سپێردرا”.

Back to top button