حه‌یده‌ر شه‌شۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر په‌كه‌كه و ده‌لێت زیانی زۆری گه‌یاندووه به ئێزیدیه‌كان
له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا به‌شی كوردی، حه‌یده‌ر شه‌شۆ سكرتێری پارتی ئێزیدی دیموكراتی ده‌لێـ”خه‌ڵكی شنگال داوای كردووه په‌كه‌كه بكشێته‌وه، چونكه له‌قازانجی شنگاله، به‌ڵام په‌كه‌كه ناكشێته‌وه و ده‌شلێـ” په‌كه‌كه بۆ شنگال و ئێزیدییه‌كان زیانی زۆرتر بووه له قازانج”.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به ده‌نگی ئه‌مریكا گوتووه” له سه‌ره‌تای ئازادكردنی شنگال، خه‌ڵكی شنگال په‌كه‌كه‌یان زۆر خۆشده‌ویست و رێزیان لێده‌گرت، به‌ڵام دوای مامه‌ڵه‌ی خراپی په‌كه‌كه و بردنی سه‌دان كوڕ و كچه گه‌نجه خوار هه‌ژده ساڵانه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه چه‌كدار، هه‌روه‌ها دیارنه‌مانی كه‌لوپه‌له‌كانیان خه‌ڵك له‌و مامه‌ڵانه‌یان بێزار بووه، ده‌شڵێت: “له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییه‌دا، خه‌ڵكی شنگال زۆر بێزاربوون له‌په‌كه‌كه، چونكه وه‌ك وتم، به‌سه‌دان كوڕ و كچی ده‌ساڵ و دوانزه ساڵانیات بردووه له مهقهڕهكان كردوویانه به‌چه‌كدار و له خانه‌سۆر خه‌ڵك ده‌ڵێن ماڵ و كه‌لوپه‌لمان براوه”.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ پشتراستی قسه‌كانی قایمقامی شنگال ده‌كاته‌وه له‌وه راسته په‌كه‌كه رێگری له‌به‌رده‌م ئاوادانكردنه‌وه‌ی شنگال و ده‌شلێـ”راسته له زۆر حاڵه‌تدا په‌كه‌كه ڕێگرن له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی، په‌كه‌كه له‌ناو شنگال هه‌ندێك كارده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك جێگا، جگه له‌بردنی سه‌دان كچ و كوڕه گه‌نجه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بیانكه‌نه چه‌كدار، كه‌لوپه‌ل و موڵكی خه‌ڵك به‌كارده‌هێنن، خه‌ڵكی شنگال بێزاربووه له‌مامه‌ڵه‌ی په‌كه‌كه، هه‌روه‌ها شه‌شۆ له‌باره‌ی هه‌ره‌شه‌كانی توركیاش ده‌لێـ”خه‌ڵكی شنگال و ئێمه‌ش نامانه‌وێت شنگال وه‌ك عه‌فرینی لێ بێت و په‌كه‌كه ببێته بیانووی هێرشكردنه سه‌ر شنگال له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌وه‌ی ویست ده‌ست به‌سه‌ر شنگال بگرێت، ئه‌وا بێگومان ئێمه به‌رگری ده‌كه‌ین، ده‌شلێـ”ئه‌گه‌ر ئامانجی هێرشكردنی توركیا بۆ سه‌ر شنگال به‌ته‌نها په‌كه‌كه بێت و هیچ زیانیان بۆ خه‌ڵكی شنگال نه‌بێت و ده‌ست به‌سه‌ر شنگال نه‌گرن وه‌ك عه‌فرین ئه‌وا ئێمه شه‌ڕی توركیا ناكه‌ین له شنگال، هه‌رچه‌نده ناخوازین ئه‌وه رووبدات، به‌ڵام په‌كه‌كه حزبێكی ئۆپۆزیسیۆنه له ناوخۆی توركیا”.
شه‌شۆ له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی یه‌په‌ژه كه خه‌ڵكی شنگالن ده‌لێـ” ئێستا ئه‌و هێزه هیچ په‌یوه‌ندی نیه به‌كورد و سه‌ر به حشدی شه‌عبین و یه‌كه‌یه‌كی سه‌ر به‌و گروپه‌ن و ده‌شلێ”له به‌یاننامه‌كانی خۆیاندا په‌كه‌كه وتیان كشاوینه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌په‌ژه له‌ناو شنگال ماونه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وانه عێراقین و خه‌ڵكی شنگالن و له‌هه‌مانكاتدا ئێستا یه‌په‌ژه چووه‌ته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی واته به‌فه‌رمی سه‌ر به‌و هێزه‌یه”.