گروپێكی مەترسیدار لە سلێمانی ئاشكرا بوون

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە وابڕیارە 27ی مانگ لە زۆنی سەوز و نیلی خۆپێشاندان ئەنجام بدرێت، ئەم خۆپێشاندانەش چاوەرێ دەكرێت هاوشێوەی خۆپێشاندانەكانی تر توندوو تیژی لێ بكەوێتەوە و هێرش بكرێتە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان، لەو بارەیەوەیش پارتی هۆشداری تووند دەدات لەئەگەری هێرش كردنە سەر بارەگاكانی لە زۆنی سەوز و نیلی.
 
پێشتر سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی رایگەیاندبوو ئەمجارە هەر هێرشێك بكرێتە سەر پارتی، پارتی دەستكراوە دەبێت بۆ هەر جوڵەیەكی پێچەوانە، لەبەرامبەردا دەزگا ئەمنیەكان زەمانەتی پاراستنی بارەگای پارتیان بە بەرپرسانی پارتی داوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
 
بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای سلێمانی كە نەیوست ناوی ئاشكرا بكرێت، تایبەت بۆ خواكوڕكی ئاشكرا كردووە كە چەند گروپێكی هێرش بەری بۆ سەر بارەگای پارتیان لەدوێنەوە ئاشكرا بوونە و كەسەكانیش ئاگادار كراونەتەوە، ئەو سەرچاوەیە دەشلێت سۆران عومەر و مستەفا حسن ناوێك و چەند ناوێكی تر ئاگادار كراونەتەوە لەوەی ئەو گروپانە هەڵنەوەشێنەوەو بەردەوام بن سزای تووند دەدرێن هەتا ئەندام پەرلەمانیش بن.
 
ئەو سەرچاوە ئەمنیەش ئەوەش ئاشكرا دەكات كە سۆران عومەر لە ناوچە جیاوازەكانی سلێمانی راپەرین و قەلادزێ و كەلار سەر پەرشتی چەند گروپێك دەكات كە دەمێكە لەلایان كۆمەڵی ئیسلامیەوە لەناوچە شاخاویەكاندا راهێنانی سەربازیان پێدەكرێت، ئەو گروپەش بۆ هێرش كردنە سەر بارەگا و لق و ناوچەكانی پارتیە.
 
ئەو سەرچاوەیە ئەوەش ئاشكرا دەكات، كە ئەو گروپە چەكدارانە كە لەلایان كۆمەڵی ئیسلامی راهێنانی سەربازیان پێ كراوە، داخلی ناو خۆپێشاندانەكان دەبن و چەند گەنجێكی خوار هەژدە ساڵیش هاوشان لەگەڵ ئەو گروپانە، لەناو گروپەكەی سۆران عومەر دان، بۆ هێرش بردنە سەر بارەگای پارتی و كوشتنی كادیرانی پارتی.
 
ئەو سەرچاوە ئەمنیە، ئەوەش دەلێت كە ئێمە پارتیشمان لەو هەوڵەی كۆمەڵی ئیسلامی و سۆران عومەر ئاگادار كردۆتەوە و پارتیش چاودێری ئەو گروپانە دەكات.
 
شایانی باسە ئەمرۆ سه‌عید سه‌لیم پشده‌ری بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی رایگەیاند دەستیان كراوە دەبێت لەئەگەر هەر هێرشێك بۆ سەر بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
Back to top button