شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری بۆ به‌رهه‌م، ئاشقی كورسی و پاره و پۆستی
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و نزیك له به‌رهه‌م ساڵح له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كات كه شه‌ڕی ئه‌و له‌سه‌ر پۆست و پاره و پله‌ی ناو یه‌كێتیه، ده‌لێـ”شەڕی دارایی و داهاتی یەکێتی دەکات”.
شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی پۆستێكی كردووه، به‌ناونیشانی خەونی کورسی و دەسەڵات نەک ئاوەدانی، كه دواتر روونكردنه‌وه‌ی داناوه ده‌لێت هاككراوم ده‌نووسێت” کە بەرهەم ساڵح پێش ئەوەی لە یەکێتی جیابێتەوە، ڕابەرایەتیی باڵی ناوەندی بڕیاری دەکرد و نایشارێتەوە کە ئامانجی باڵەکە ئەوە بووە خۆیان بڕیار بەدەستی نێو یەکێتی بن”.
هه‌روه‌ها شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری كه پۆسته‌كه‌ی له هه‌ژماری خۆی دا سریوه‌ته‌وه، روونكردنه‌وه‌ی داوه دهنووسێـ” ماوه‌یه‌كه ئه‌م ئهكاونتهم له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی من نه‌مابوو، واتا هاككرابووم، به‌ڵام ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه ده‌كرێت له‌ژێر فشاری به‌رهه‌م ساڵح بێت، كه پێشتر نووسیبووی شەڕی به‌رهه‌م ساڵح و ئه‌وانه‌ی ئێستا له نێو یه‌كێتیدا ماونه‌ته‌وە، له سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی و جۆری عیلاقاتی به‌ینی یه‌كێتی و پارتی نییه، به‌ڵکو له‌سه‌ر شوێنگرتنه‌وه‌ی مام جه‌لاله، له‌سه‌ر بڕیاردانی ناو یه‌كێتییه، له سه‌ر میراتی یه‌كێتییه، له‌سه‌ر پۆست و پله‌وپایه و داهات و دارایی یه‌كێتییە”.