سه‌ره‌تا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده به‌سیسته‌می نوێ دابه‌شده‌كرێت
پاش بریاردان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه، وه‌زاره‌تی دارایی به‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی راگه‌یاندبوو، كه لیستی نوێی مووچه ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سیسته‌می نوێ دابه‌ش بكرێت، وه بریاریش دراوه كه له‌م دوو هه‌فته‌یه مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكرێت، لیستی نوێ له‌م هه‌فته‌یه رابگه‌ێنرێت”.
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكان، ئه‌مجاره مووچه خۆڕانی كوردستان به‌سیسته‌می نوێی مووچه دابه‌شده‌كرێت كه پێشتر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی رایگه‌یاندبوو، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ڕێکخستن و ئامادەکردنی لیستەکانی مووچەن بۆ ئەوەی لە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دابەشکردنی مووچە دەست پێ بکات، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه،کە بەپێی بڕیاری وەزیری دارایی، پەلە لە ئامادەکردنی لیستەکاندا دەکرێت و لە سەرەتادا مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە، تەندرووستی و دارایی، دابەش دەکرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌رده‌وام بێت له ناردنی ئه‌و 317 ملیار دیناره، هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پێدانی مووچه‌ی مووچهخۆڕانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاری داوه كه له هه‌موو 15ی هه‌ر مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه بكات، تا 30ی مانگ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش بكرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه میدیایه‌كان، پاره‌یه‌كی زۆر له‌لایان به‌غداوه بۆ لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراقی ره‌وانه كراوه، بەڵام سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، کە ئەگەر ئەو پارەیەش نێردرابێت، بۆ لقی هەولێری بانکەکەیە و بە فەرمی هیچ بڕە پارەیەکی دیکە ڕادەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەکراوە، هەر بڕە پارەیەک لە بەغداوە ڕادەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت، وەزارەتی دارایی بە فەرمی بڵاوی دەکاتەوە”.