شكه‌ستی ئیداری و سیاسی له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی وای له‌خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانی كردووه‌ په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر هه‌ولێر

بایكۆتی بێ ویژدانانه‌ی ته‌ندروستی و قوتابخانه‌كانی سلێمانی، كه‌ بۆته‌ هۆكاری مه‌ترسی له‌سه‌ر خوێندنی زیاتر له‌ 700 هه‌زار قوتابی و ته‌واوی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری راپه‌رین و هه‌له‌بجه‌ و پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان، كه‌ له‌ئه‌نجامی نه‌بوونی هیچ یاسایه‌ك و هه‌ره‌سی ئیداره‌ی ئه‌مشاره‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌كانی سلێمانی دا بووه‌، ئێستا خه‌ڵك روو له‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ن بۆ نه‌خۆشی و رزگار كردنی خوێندنی ئه‌مساڵی قوتابیه‌كانیان، كه‌ له‌كاتێكدایه‌ مامۆستا و پزیشكانی هه‌ولێریش هاوشێوه‌ی بایكۆت چیه‌كان، مووچه‌ وه‌رده‌گرن”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر، سه‌ید زه‌مان، رایگه‌یاندووه‌، كه‌ لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌مان هه‌یه‌ به‌هۆی بایكۆتی كارمه‌ندان و پزیشكانی سلێمانی، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ خه‌ڵكی سلێمانی و راپه‌رین و كه‌لار و هه‌له‌بجه‌ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانیان روو له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر به‌تایبه‌تی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر بكه‌ن”.

به‌رپرسی پازگه‌كانی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌، كه‌ خه‌ڵێكی زۆر له‌ سلێمانی و رانیه‌ و پشده‌ر و هه‌له‌بجه‌ و كه‌لار روو له‌ شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی، چونكه‌ له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ بایكۆتكراوه‌، سیسته‌می ئیداری له‌م شاره‌ چاره‌سه‌ری خه‌ڵك ناكات، بۆیه‌ ناچار په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر هه‌ولێر و به‌مه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر رۆژانه‌ بۆ نه‌خۆشی روو ده‌كه‌نه‌ شاری هه‌ولێر”.

ماوه‌ی 27 ساڵه‌ ئیداره‌ی سلێمانی له‌ده‌ست سیاسیه‌كانی ئێستا حزبه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی و به‌رهه‌م ساڵح دابووه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌م شاره‌ی بۆته‌ كێبركێی سیاسی و سیسته‌می ئیداری و ئه‌م شاره‌ شه‌ڵه‌لكراوه‌ بۆ مه‌به‌ستی سیاسی هه‌ر لایانێك ده‌یه‌وێت به‌كاری بهێنێت بۆ ئامانجه‌ سیاسیه‌كانی، به‌مه‌ش هه‌موو لایانه‌كان بۆ بایكۆتی و خۆپێشاندان ده‌یانه‌وێت مانگێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌و خۆپێشاندان و بایكۆته‌ ببه‌نه‌ سه‌ر و بۆ كاندیده‌كانیان، بانگه‌شه‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر ده‌نگ بهێنن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ سڵ له‌ گیانی خه‌ڵك و قوتابیان و نه‌خۆشه‌كانی ئه‌مشاره‌ بكه‌نه‌وه‌”.

 

Back to top button