ئاماده‌كاری بۆ كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی پێنج فراكسیۆن و هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و یاسایی، له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای چاكسازی له موچه‌و خانه‌شینی كۆبوونه‌وه.
تاریق جه‌وهه‌ر، راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند:” كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، راوێژكاری بووه تایبه‌ت به‌یاسای چاكسازی له موچه‌و خانه‌نشینی و ئیمتیازاته‌كان، كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان په‌سه‌ندی نهكردو گه‌ڕاندیه‌وه هۆڵی په‌رله‌مان.
راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕاشیگه‌یاند: بڕیاره له‌داهاتویه‌كی نزیكدا، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانتر به‌ڕێوه‌بچێت و واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه دیاری بكرێت.