كێشه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ركرا
دوای كۆبونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، (جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: “ئه‌و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ماوه‌ی ڕابردودا هه‌بوه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن چاره‌سه‌ركراوه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌توانن كارته‌كانی ده‌نگدان وه‌ربگرنه‌وه”.
لای خۆیشیه‌وه (مازن عه‌بدولقادر) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: “زیاتر له 173 بنكه‌ی تایبه‌ت به‌كۆمسیۆن هه‌یه‌و هێزه ئه‌منیه‌كانیش ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌كانی خۆیان بكه‌ن و كارتی كۆمسیۆن وه‌ربگرنه‌وه‌و هیچ گرفتێكیان نابێت”.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند:”دوا واده بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان 9ی 5ی 2018یه كه ده‌كاته سێ ڕۆژ به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌دوای ئه‌و واده‌یه هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئه‌و كارته وه‌ربگرێته‌وه”.
دواتریش (هاوڕێ تۆفیق) به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق گووتی: “داوا له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین خۆیان سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و كارته‌كانی كۆمسیۆن وه‌ربگرنه‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق گووتیشی: “ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس لهوهدهكهن گوایه كارته‌كانی ده‌نگدان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه ده‌درێته ده‌ست فه‌وج و لیواكانیان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه، به‌ڵكو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بێت خۆیان سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌توانن كارتی ده‌نگدانی كه‌سه نزیكه‌كانیشیان وه‌ربگرنه‌وه”.