کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی بایکۆتیان شکاند

دوای ئه‌وه‌ی له‌ سلێمانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ به‌رامبه‌ر پاشه‌كه‌وتی موچه‌كه‌یان بایكۆتیان راگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ کۆنگرەی رۆژنامەڤانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی، لقی سلێمانی بایكۆتیان شكاند و چوار داواکاری ئاراستەی حکومەت کرد.

یەکەم داواکاری سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی، دابەشکردنی مووچەیە لە رۆژی چوارشەممە 4-4-2018، هەروەها 30 رۆژ جارێک لەکاتی خۆیدا مووچە بدرێت.

سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە حکومەت هەنگاوی دیکە بنێت بۆ نەهێشتنی پاشەکەوتی مووچە بە یەکجاری.

لە خاڵی سێیەم و چوارەمی داواکارییەکاندا هاتووە “دیاریکردنی چارەنووسی مووچە فەوتاوەکان. وەڵامدانەوەی حکومەت بۆ دامەزراندنی خۆبەخشەکان و ئاوڕدانەوەی جیدی لێیان هاوشێوەی برا پزیشکەکان”.

 

Back to top button