مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.
به‌پێی دواین زانیاری پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی لابردنی به‌شێكی زۆری پاشكه‌وت دا و له ئێستاشدا ههوڵدهدریت مووچه له كات و ساتی خۆی دابه‌شبكرێت، و له‌و باره‌شه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت.” لەم هەفتەیەدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی.”
له‌و باره‌وه، (د.ڤیان جاف) بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی، له باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه رایگه‌یاندوه. “كه رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی”.
بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد.” ئەو مووچەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی کانوونی دووەمەو بە پێی سیستمی نوێیەکە دەبێت.