به‌ ڤیدیۆ… میران عه‌لی كلیپه‌ نوێ كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

هونه‌رمه‌ندی لاو میران عه‌لی، نویترین كلیپی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ بە ناوی (شەوت شاد بێ)،كه‌ له‌ ساتی بڵاوكردنه‌وه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی تا ئێستا بینه‌رێكی زۆری هه‌یه‌.”

شەوی ڕابردوو 3/4/2018، میران ئەو کلیپە نوێیەی بڵاو کردەوە، خۆی تێکست و ئاوازی گۆرانییەکەی ئامادە کردووە، سیامەک خێریزاد، کاری میوزیکی بۆ کردووە، یوسف لەشکری کاری وێنەگرتن و دەرھێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە.

هونه‌رمه‌ند میران چەند مانگێکە ئەو گۆرانییەی تۆمار کردووە، ھەروەھا مانگی ڕابردوو لە ھەولێر کاری کلیپی بۆ کرد، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (ئارۆ شەم، شەبنەم جەبەلی) وەک ئەکتەری سەرەکی بەشدارییان لە کلیپەکەی میران کردووە.

میران یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی سلێمانی، کلیپەکانی لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆریان ھەیە، گۆرانیی (خۆشم دەوێی) کە یەکێکە لە گۆرانییە بە ناوبانگەکانی میران، تەنیا لە نێو ماڵپەڕی ڤیدیۆیی (یوتیوب)، زیاتر لە 7 ملیۆن بینەری ھەبووە، ئەو گۆرانیبێژە خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومێکی گۆرانییە.

Back to top button