به‌په‌له…به وێنه ئاگرێك له شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و قوربانی هه‌یه.
هۆتێل ئه‌ربیل ڤی‌و له هه‌ولێری پایته‌خت گڕی گرت و گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت.” كه به‌هۆی تینی ئاگره‌كه‌وه كارمه‌ندێكی هوتێله‌كه له قاتی شه‌شه‌م خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه.”
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/4/2018، هۆتێلیك له شاری هه‌ولێر به نێوی (ئه‌ربیل ڤی‌و) گڕیی كرد و له‌و باره‌وه، (بێوار زه‌ید) گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به دواڕۆژی راگه‌یاند، كاتژمێر 7:45 خوله‌كی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌هۆی گڕ گرتنی مۆلیده‌وه هۆتێل ئه‌ربیل ڤی‌و له شه‌قامی 30 مه‌تری گڕی گرتووه.
گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی باسكرد.”كه دوو نهۆمی هوتێله‌كه گڕی گرتووه‌و به‌هۆی تینی ئاگره‌كه‌شه‌وه یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی هۆتێله‌كه له نهۆمی شه‌شه‌م خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه‌و گیانى له‌ده‌ستداوه‌و كه‌سێكى تریش به سه‌ختی برینداربووه‌و دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه”.
له ئێستاشدا زیانه‌كان نه‌زاندراون و لیژنه‌یه‌ك له ئێستادا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ ده‌ست نیشانكردنی زیانه‌كان.