مه‌نسور بارزانی یارمه‌تی چه‌ند بریندارێك ده‌دات
خواكوڕك
دڵشاد شه‌عباد، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌پۆستێكیدا ده‌نووسێت، شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگای دۆمیس – دهۆك برازایه‌كی به‌ناوی(شه‌عبان ئیدریس) و كوڕی پورێكی به‌ناوی (كاوه كه‌مال) تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆ بوونه و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕاوه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كات دره‌نگ بووه و كاتژمێر 12 شه‌و بووه له‌كاتی ڕووداوه‌كه كه‌س نه‌گه‌یشتووه‌ته سه‌ریان بۆ هاوكاریكردنیان.
له نووسینه‌كه‌یدا ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه هاتووه، كه‌مێك پاش ڕووداوه‌كه مه‌نسووڕ بارزانی ، فه‌رمانده‌ی له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك و گوڵان و كوڕی مه‌سعود بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شوێنی ڕووداوه‌كه تێپه‌ڕده‌بێت هه‌ردوو برینداره‌كه سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یانگه‌نێته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك و تاوه‌كو دڵنیانه‌بووه له باشیی ڕه‌وشی ته‌ندرووستییان جێینه‌هێشتوون.
له‌دوای ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامی داوه، كوڕی سه‌رۆكی هه‌رۆكی هه‌رێم مه‌نسووڕ بارزانی، چووه‌ته بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه و پێی گوتوون” من كه‌سوكاری برینداره‌كانم تاوه‌كو كه‌سوكاره‌كانیان به ڕووداوه‌كه ده‌زانن و دێنه نه‌خۆشخانه و من نازانم له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌و كاره‌ی كردوومه درووسته یان نا به‌ڵام ئه‌گه‌ڕ كاره‌كه‌م هه‌ڵه‌یه‌كی یاسایی تێدابێت ئه‌وا ئاماده‌م هه‌موو ڕێوشوێنێكم”