رۆناڵدۆ: پاش چه‌پڵه‌ لێدانه‌كه‌ی هانده‌رانی یۆڤانتۆس چی ده‌ڵێت.

پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو ، له‌ یاری نێوان یانه‌ی یۆڤانتۆس و یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كریستیانۆ رۆنالدۆ دوو گوڵی كرد و گۆڵێكی به‌ ده‌بڵ كێك تۆمار كرد، هانده‌رانی یۆڤی رۆناڵدۆیان چه‌پڵه‌ رێزان كرد.”

لە کاتی گۆڵە دەبڵ کیکەکەی شەوی رابردووی رۆناڵدۆ لە یانەی یۆڤانتۆس کاتێک لە خولەکی 64 تۆماری کرد، هاندەرانی ئامادەبووی یاریگای یانەی یۆڤانتۆس  لە دروشم وتنەوە بەرامبەر بە رۆناڵدۆ دەستیان بە چەپڵە لێدان کرد بۆ ئەو یاریزانەو ئەمەش وای لە رۆناڵدۆ کرد لە دوای یاریەکە ستایشی ئەم هاندەرانە بکات.

لە دوای یاریەکە لە لێدوانێکیدا رۆناڵدۆ باسی چەپڵە لێدانەکەی هاندەرانی یۆڤانتۆس دەکات و دەڵێت.” ساتێکی سەرسوڕهێنەر بوو، من پێویستە بڵێم سوپاستان دەکەم، من زۆر دڵخۆشم، من حەزم لەم جۆرە کێبڕکێیانەیە ریاڵ مەدریدیش حەز لەم یاریانە دەکات.
رۆناڵدۆ توانی دوو گۆڵ لە یاریەکەدا تۆمار بکات و ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکاتە 14 گۆڵ.

Back to top button