سه‌رۆك بارزانی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی كاوه‌ كه‌ریم ده‌كات.

سەرۆك مەسعود بارزانی، بەبۆنەی كۆچی دوایی كاوە كەریم، كارگێڕی لقی 21ـی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێك ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری كۆچكردو دەكات و رایدەگەیەنێت.” كاوە كەریم كادیرێكی نیشتمانپەروەر و جەماوەری و خۆشەویستی خەڵك بوو.”

لە پەیامی سەرۆك بارزانی ھاتووە: “كاوە كەریم لە كاتی بەشدارییكردنی لە پرسەی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەستدا و كۆچی دوایی كرد. هەڤاڵ كاوە كەریم كادیرێكی نیشتیمانپەروەر و جەماوەری و خۆشەویستی خەڵك بوو. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆم و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو كاوە كەریم دەكەم و هاوسۆزی خەمیانم”.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادە و كەسوكاری كۆچكردو كاوە كەریم:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر خەمبارم بە كۆچی دوایی هەڤاڵ كاوە كەریم كارگێڕی لقی 21ـی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە كاتی بەشدارییكردنی لە پرسەی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا و كۆچی دوایی كرد. هەڤاڵ كاوە كەریم كادیرێكی نیشتیمانپەروەر و جەماوەری و خۆشەویستی خەڵك بوو. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆم و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو كاوە كەریم دەكەم و هاوسۆزی خەمیانم.

لە خودای مەزن داواكارم خواڵێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

4ـی 4ـی2018

Back to top button