دواین زانیاری له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان  له‌ راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند، وەك بەڵێنمان دابوو كە كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی دابەشبكەین، لەگەڵ ئەوەش تاوەكو ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێكی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتیەكان لیستی مووچەكانیان نەناردۆتە گەنجیەكان لە بەشێك شار و شارۆچكەكان.

راگەیاندراوێك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

وەك بەڵێنمان دابوو كە كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی دابەشبكەین، لەگەڵ ئەوەش تاوەكو ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێكی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتیەكان لیستی مووچەكانیان نەناردۆتە گەنجیەكان لە بەشێك شار و شارۆچكەكان.
لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دارایی و ئابووری لە رۆژی پێنج شەممە 5/4/2018، دەست دەكات بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی بە سیستەمی نوێی مووچە بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی لیستەكانیان ئامادەیە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم

Back to top button