سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: هه‌ندێك كه‌س بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كورد به‌یه‌ك لیست
رۆژی چوارشه‌ممه، 4ی 4ی 2018 سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، له میانی به‌شداری كردنی له رێورسمی پرسه‌ی كۆچی دوایی ( دڵۆڤان بارزانی) داوا دەکات ھەموو حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بە یەکلیستی بەشداریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن”.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا له‌پرسه‌ی كۆچی دوایی دڵۆڤان بارزانی، سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، رایگه‌یاند”بەشداریکردنی لایەنە ناکۆکەکان لە پرسەی یەکتریدا، نیشانەی پابەندبوونە بە ”نەریتی کۆمەڵایەتیی کوردی و ڕەسەنایەتیی ئەو بابەتە، هه‌روه‌ها گوتیشی”ھەندێک لایەن” پێیان باش بوو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بە یەکلیستی بەشداریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن، بەڵام ڕێک نەکەوت، چونکە “ھەندێک لایەن” دژی یەکلیستیی کوردستانی بوون”.
هه‌روه‌ها ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی گوتیشی” ھێشتا دەرفەت ماوە و نوێنەر و کاندیدە دەرچووەکانی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق دەتوانن دوای گەیشتنیان بە پەرلەمانی عێراق، لەوێ یەکدەنگ و یەکھەڵوێست بن.
پاش كۆچی دوایی ” دڵۆڤان ئیدریش بارزانی” برای دوانه‌ی نێچیرڤان بارزانی ” سه‌رجه‌م لایان ناوهخۆیهكانی كوردستان و جیهانهیهكان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌وڵه‌تانی جیران، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بنه‌ماڵه بارزانی و پارتی كرد”.