خوێنده‌واره‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحیش ده‌ركرا

پاش ده‌ركردنی له‌سه‌رۆك په‌رله‌مانی كوردستان، به‌هۆی كه‌م ئه‌زموومی و نه‌بوونی هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، یوسف محه‌مه‌د بووه‌ هۆكاری تێكدانی یه‌كرێزی لایانه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان، ئه‌مه‌ش وای له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ تواوی كێشه‌كانی نێوان لایانه‌ سیاسیه‌كان ببێته‌ هۆكاری تێپه‌راندنی گرژتریت چوارساڵی حكومه‌ت، به‌ڵام هه‌ر دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كه‌ تاوه‌كو ئێستا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی قبوڵ نه‌كراوه‌، كرایه‌ سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی نێوان” حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و كۆمه‌ڵ و گۆڕان، به‌ڵام له‌وێش له‌سه‌رۆك لیستی ده‌ریان كردوو، كێشه‌ كه‌وتۆته‌و نێوان لیسته‌كان ناو ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌”.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به‌رهه‌م ساڵح رازی نین كه‌ سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی و سه‌رۆكی لیستی شاره‌كان لای گۆڕان بێت، بۆیه‌ پێیان باشه‌ كه‌ یوسف محه‌مه‌د له‌سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ بكشێته‌وه‌، سه‌رۆكی لیسته‌كانیش دابه‌شی سه‌ر سێ لایانه‌كه‌ بكرێت، ، ئه‌مرۆ یوسف محه‌مه‌د له‌ لێدوانێكی دا ده‌لێـ”ئیشكالێك هەبوو لەناو هاوپەیمانییەكە لەسەر لیستی كەركوك، سەرۆكی لیستەكە گۆڕان بەئیستحقاقی خۆی دەزانێت، بەڵام جەماعەتی هاوپەیمانی وتیان ناكرێت سەرۆكی لیستەكەو سەرۆكی هاوپەیمانییەكەش لای گۆڕان بێت”.

پاش خیانه‌تی گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ له‌لایان” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” كه‌ركووك به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی فرۆشرا، حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان هاوپه‌یمانیه‌كیان پێكهێنا و داوایی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌، پێشنیاری دروستكردنی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانیان كرد، به‌ڵام دوایی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كه‌ پشگیری ئه‌و حكومه‌ته‌ و نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی ده‌كات، ئه‌م سێ لایانه‌ هه‌ره‌سیان هێنا لیستی هاوپه‌یمانیان له‌ناوچه‌ كیشه‌ له‌سه‌ره‌كان دروست كرد بۆ شكه‌ست پێهێنانی یه‌كلیستی لایانه‌ كوردیه‌كان بۆ به‌غدا، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ش كێشه‌ی كه‌وتۆته‌ ناوی و سه‌رۆكه‌ خوێنده‌واره‌كه‌ی ده‌ركرا”

Back to top button