قاسم شه‌شۆ: پاشه‌كشه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال درۆی نیسان بوو

فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ چیای شنگال له‌باره‌ی پاشه‌كشه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌لێـ” په‌كه‌كه‌ له‌و شاره‌نه‌كشاوه‌ته‌وه‌، هێرشی توركیاش بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ماڵوێرانی زیاتر دێنێت بۆ سه‌ر شنگال و چونكه‌ پاشه‌كشه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال درۆی نیسانه‌”.

فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئێزیدخان له‌ قه‌زای شنگال (قاسم شه‌شۆ) به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌، په‌كه‌كه‌ له‌ رۆژی یه‌كی مانگی چواردا درۆی نیسانی كرد كاتێك گوتیان ده‌كشێنه‌وه‌ كه‌چی نه‌كشاونه‌ته‌وه‌و تا ئێستا نه‌رۆیشتوون و ئه‌وه‌ تانها نمایشێك بوو له‌ رۆژی جیهانی درۆدا و له‌ فیسبووك بڵاویان كرده‌وه‌، ده‌شلێـ مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر شنگاڵه‌ به‌هۆی هه‌ره‌شه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ شنگالـ”.

هه‌روه‌ها قاسم شه‌شۆ ده‌لێـ” به‌هۆی په‌كه‌كه‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر شنگال هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر توركیا ده‌ست بكات به‌هێرش بۆ سه‌ر شنگال و په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌ بۆردوومانی شنگال ده‌كات، بۆیه‌ داوا له‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌كات، كه‌ فشار بخه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌ربكات و ده‌شلێـ”چونكه‌‌ هێزێكی ڕێگه‌ پێنه‌دراون و ده‌شڵێت له‌دوای داعش مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌ر شنگال په‌كه‌كه‌یه‌”.

شه‌شۆ هه‌روه‌ها گوتیشی” هیوادارین پێش هێرشی توركیا بۆ سه‌ر شنگال به‌یانووی په‌كه‌كه، په‌كه‌كه‌ له‌پێناوی خه‌ڵكی شنگال و شاره‌كه‌ چۆڵ بكات، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌شی كرد ئێمه‌ هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌مان وێران نه‌بێت، وه‌ك عه‌فرین نه‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ستی هێزه‌كانی توركیا، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین ده‌ست به‌جێ په‌كه‌كه‌ شنگال چۆڵ بكات”.

Back to top button