فواد مه‌عسووم: سكاڵایی یاسایی له‌سه‌ر سه‌لیم جبووری تۆمار ده‌كات

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رایگه‌یاندووه‌، كه‌ سه‌رۆكی كۆماری عێراق ” فواد مه‌عسووم” سه‌رۆككۆماری عێراق سكاڵایی یاساییه‌ له‌سه‌ر سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تۆمار ده‌كات”.

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی تۆماری یاساییه‌كه‌ كه‌ كۆپیه‌كی به‌ر ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، سه‌رۆككۆماری عێراق فواد مه‌عسووم داوایه‌ی یاسایی له‌سه‌ر سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق تۆمار كردووه‌، له‌ دادگایی فیدراڵی عێراق چونكه‌ پێیوایه‌ پێشڵكاری ده‌ستوری له‌ 14 ماده‌ی یاسایی بودجه‌ 2018 دا هه‌یه‌”.

سه‌رۆككۆماری عێراق له‌سه‌ر یاسایی بودجه‌ فیتۆی به‌كار هێناو گه‌راندیه‌وه‌، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌یخسته‌ دانیشتنی په‌رله‌مان و پاشانیش یاساكه‌ تێپه‌راندرا و كاری پێكرا، به‌مه‌ش هیچ حیسابێكیان بۆ سه‌رۆككۆماری عێراق نه‌كرد”.


Back to top button