به‌رهه‌م ساڵح: ده‌بێت هه‌موومان كۆببینه‌وه‌ و یه‌كرێز بین

به‌رهه‌م ساڵح له‌میانی به‌شداری كردنی له‌ رێورسمی پرسه‌ی كۆچی دوایی ” دلۆڤان ئیدریس بارزانی” برای دوانه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌ پیرمان، رایگه‌یاند ده‌بێت هه‌موومان كۆببینه‌وه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ناكۆكی لایانه‌كان بۆ چاككردنی دۆخی وڵاته‌كه‌كان و یه‌كرێزیمان”.

پرسه‌ی دڵۆڤان ئیدریس بارزانی له‌ پیرمام به‌رێوه‌ ده‌چێت و له‌دوو رۆژی رابردوو دا كه‌سایه‌تی ناوه‌خۆی و عێراقیه‌كان سه‌ردانیان كردووه‌ بۆ هاوخه‌می ” سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، به‌ هۆی كۆسپی له‌ده‌ست دانی دڵۆڤان بارزانی و تا ئێستاش له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆی سه‌رجه‌م لایانه‌كان به‌شداریان كردووه‌ به‌ ته‌له‌فۆن و به‌شداری رێورسم”.

دڵۆڤان بارزانی له‌ ساڵی 1966 له‌ ناوچه‌ی بارزانی له‌دایك ده‌بێت و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی برایی دوانه‌ بووه‌، هیچ پۆستێكی فه‌رمی نه‌بووه‌ و كاری كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه‌ وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌ رۆژی 2ی نیسانی ساڵی 2018 له‌ هه‌ولێر كۆچی دوایی كردوو، له‌ بارزانیش به‌خاكسپێردرا”.

 

Back to top button