عوسمان بایده‌میر به‌سه‌ردانی گۆڕی رێبه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی كورد ده‌چێته زیندانه‌كانی توركیا
دادگایی تێهه‌ڵچوونی توركیا سزایی زیندانیكردنی عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له رووها بۆ ماوه‌ی ساڵێك و پێنج مانگ قبوڵكردووه، په‌رله‌مانتارێكی تر له بازنه‌ی جۆڵه‌مێرگ به‌ناوی سه‌لما ئرماك بۆ ماوه‌ی دووساڵ زیندانی به‌سه‌ر دا سه‌پاند،
دوایی قبوڵكردنی سزایی زیندانی سه‌ر ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په، چاوه‌رێ ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتووی په‌رله‌مانتاری توركیا مافی پارێزبه‌ندی له‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په وه‌ربگرێته‌وه، هه‌ر ئه‌مری بریاری گرتنبۆ بەسیمە کۆنجا پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە شاری سیرتی باکووری کوردستان و 13 کەسی دیکە دەرکرا، ئەگەر لە دەنگدانی پەرلەماندا مافی پەرلەمانتارێتی لە عوسمان بایدەمیر و سەلما ئرماک بسەندرێتەوە، ئەوا ژمارەی کورسییەکانی هەدەپە لە 50 کورسی بۆ 48 کورسی کەمدەبێتەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر له‌سه‌ردانێكی دا بۆ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، عوسمان بایده‌میر سه‌ردانی گۆڕی ” شه‌ره‌ف كه‌ندی و قاسم لۆ و یه‌لماز گونێ و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی تری كرد، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدابوو كه عوسمان بایده‌میر ده‌یزانی بچێته‌وه توركیا ده‌بێته بچێته زیندان به‌سه‌ردانی كردنی گۆری رێبه‌ر و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد ده‌چێته نێو زیندانی توركیا”.