حه‌سه‌ن رووحان له‌به‌رده‌م ئه‌ردۆگان بزانی چی گوت
له‌میانی وته‌كانی دا له كۆنگره‌ی رۆژنامهونی هه‌رسێ سه‌رۆككۆماری ” توركیا و رووسیا و ئێران” حه‌سه‌ن رووحانی” رایگه‌یاند، پێویسته توركیا عه‌فرین راده‌ستی حكومه‌تی سوریا بكاته‌وه، راده‌ستی سوپای سوریا بكات”.
له وته‌كانی دا حه‌سنه رووحانی هه‌روه‌ها گوتیشی رووداوه‌كانى عه‌فرين سوودبه‌خش نابن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى رێز له يه‌كپارچه‌يى و سه‌روه‌رى خاكى سووريا بگيرێت. پێويسته سوپاى سووريا كۆنترۆڵى ئه‌و ناوچه‌يه بكاته‌وه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، “هێزه بيانييه‌كان هه‌وڵى دابه‌شكردنى سووريا ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ش بابه‌تێكى ره‌تكراوه‌يه و قبوڵ ناكرێت، هه‌روه‌ها گوتیشی”بوون و مانه‌وه‌ى هێزه بيانييه‌كان له‌سه‌ر خاكى سووريا، به بێ ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى سووريا ياسايانه نييه و پێويسته كۆتايى پێ بهێنرێت”.
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی سوریا سه‌رۆككۆماری ئێران راشی گه‌یاند”ئه‌و قه‌يرانه له رێى سه‌ربازيى و سه‌پاندنى چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه، چاره‌سه‌ر ناكرێت، ده‌شلێـ”ته‌نيا خه‌ڵكى سووريا مافى ئه‌وه‌ى هه‌يه له رێى هه‌ڵبژاردنێكى ديموكراتيانهوه بڕيار له چاره‌نووسى خۆى بدات”.