گه‌وره‌ترین و پڕ له ئه‌رشیفترین رۆژنامه‌ی كوردی ئه‌مرۆ ساڵیادی 59 ساڵه‌یه‌تی
رۆژنامه‌ی خه‌بات له 4ی 4ی 1959 له شاخه‌كانی كوردستان دامه‌زراوه و ئۆرگانی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانه، به‌ڵام پڕ ئه‌رشیفترین و ته‌مه‌ندرێژترین رۆژنامه‌ی كوردیه كه گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به رۆژنامه‌ی كوردی كردووه، له بواری رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دا”.
رۆژنامه‌ی خه‌بات كه ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، تاوه‌كو ئێستا به‌گوێره‌ی هه‌ڵومه‌رجی شۆره‌ش و ژیانی شاخ و شار له كاری رۆژنامه‌وانی خۆی دا به گوتاری جیاوازی سه‌رده‌می شۆره‌ش و شار به‌رده‌وام بووه، ئێستا یه‌كێكه له پڕ ئه‌رشیفترین رۆژنامه‌ی كوردی له بواری رۆژنامه گه‌ری دا”.
خه‌بات جگه له گوتاری سیاسی و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به بواری ئه‌ده‌بی و ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی و ژن و گه‌نجان كردووه، پێگه‌یه‌كیش بووه بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ندین سه‌ركرده‌ی گه‌وره”.
رۆژنامه‌ی خه‌بات به‌سه‌دان و هه‌زاران رۆژنامه‌نووسی كوردی پێگه‌یاندووه، له ژیانه جیاوازه‌كانی سه‌رده‌می شاخ و شاردا بۆته دایكی پێگه‌یاندنی كادیر بۆ میدیا و رۆژنامه و رادیۆ”.