رێكخه‌ری گشتی گۆڕان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامدا

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی پێشكه‌ش به‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ 3/4/2018 له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامی دا، وێڕای پێشكه‌شكردنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی، هاوده‌ردی و هاوخه‌میی خۆیشی بۆ خانه‌واده‌ی بارزانی ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه‌ دوایین كۆست و ناخۆشیی خانه‌واده‌ی بارزانی بێت.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد بۆ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی و دربڕینی هاوخه‌مییان.

Back to top button