تاڵه‌بانی له‌ كۆبوونه‌وه‌ دایه‌ و بارزانیش هۆشداری ده‌دات

خواكوڕك

به‌نزیك بوونه‌وه‌ له‌ واده‌ی به‌ڵێنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری، هێزه‌ سیاسی و حكومیه‌كانیش كه‌وتوونه‌ته‌ جموجۆڵ و ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بێت ئارامی شاره‌كان بپارێزن.

به‌پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئێستا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و بەڕێوەبەرانی ئیدارەی پارێزگای سلێمانی لە کۆبوونەوەدایە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئەدهەم بارزانی، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی لە پارێزگای سلێمانی، هۆشداری دەداتە لایەنەكان لە ئەگەری هێرشكردنە سەر بارەگاكانی پارتی و بەكارهێنانی تووندوتیژی دژی پارتی.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌چه‌ند رۆژی رابردوو خۆپیشاندانێك له‌لایه‌ن مامۆستایان له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجام بدرێت به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان و كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌و شاره‌.

Back to top button