سهرۆككۆماری عێراق و شاندێكی یاوهری بهشداری پرسهی دلۆڤان بارزانی دهكهن
دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 4/4/2018، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق بە یاوەریی ئەیاد عەللاوی و ئوسامە نوجەیفی، جێگرانی سەرۆک کۆماری عێراق و ژمارەیەک سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە، بە سەردانێک گەیشتە هەولێر.
بەپێی زانیارییەکان، فوئاد مەعسوم، ئەیاد عەللاوی، ئوسامە نوجەیفی و شاندە یاوەرەکەیان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، سەرۆك كۆماری عێراق لە لێدوانێکیدا رایگهیاند:k ھاتوون ھاوخەمی خۆیان بە سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی رابگهیهنن و لە نزیكەوە بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو دلۆڤان بارزانی بكەن.
دلۆڤان ئیدریس بارزانی، له مانگی ئهیلوولی ساڵی 1966 له ناوچهی بارزان له دایكبووه و رۆژی دووشەممە 2/4/2018، دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی لە شاری هەولێر، بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوای كرد.