ئهحمهد عهسكهری:كهركوك له رووی ئهمنی و ئابورییهوه له مهترسیدایه
16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان كه دهكاته له %48 ی خاكی كوردستان بە هاوکاریی باڵێکی ناو یەکێتیی نیشتمانی كوردستان و لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە داگیر کران، دواتر لەلایەن سەرکردەکانی یەکێتیی وەک کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و مەلا بەختیار و شێخ جەعفەر مستەفاوە ئاماژە بەو باڵەی یەکێتیی کرا و بە “کاڵفام، هەرزەی سیاسی” ناویان هێنان.
ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: “کەرکووک هەم لەڕووی مەلەفی ئەمنی و هەم ئابوورییەوە لە حاڵەتێکی زۆر زۆر خراپدایە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی ڕاشیگهیاند: “تا ئێستا مەلەفی ئەمنیی پارێزگاکە بەدەستی ئەو هێزەیە کە لە دەرەوەی کەرکووکەوە هێنراوە و ئەو هێزەش شارەزاییان لە ئیشکردن لەو شارە نییە، هەروەها لەڕووی هەواڵگریشەوە لاوازن و گرووپە تیرۆریستییەکان وردە وردە سەرهەڵدەدەنەوە و لێرە و لەوێ بەتەواوی هەستی پێ دەکرێت، بۆیە زۆر زەروورە هێزە کوردییەکان بگەڕێنەوە کەرکووک”.