بهیان سامی : حوكمی دیموكراسی لهعێراق سهرناگرێت
سیمینارێکی پەیمانگەی ئەمریکا بۆ ئاشتی، شارەزایان و سیاسەتوانان و کاربەدەستانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە ئەمریکا کۆکردەوە، راوێژکارێكی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێی وایە کورد جگە لە کارکردن لەگەڵ بەغدا بژاردەیەکی نییە.
لە سیمینارهكهی پهیمانگهی ئهمریكی بۆ ئاشتهوایی، نوێنەرانی ئیدارەی ئەمریکی و سیاسەتوانانان و ئەفسەرانی باڵای سەربازی کۆکردەوە، بۆئەوەی گوێبیستی تێڕوانین و بۆچوونەکانی هەریەك لە باڵیۆزی عێراق و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا ببن.
بەیان سامی، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ئەمریكا رایگەیاند: “عێراق ئەزموونێکی تاڵی هەیە لە بواری حووکمی زۆرینەدا، خۆی وڵاتێکە لە کورد وعەرەب و تورکمان و ئێزیدی و چەندین ئایین و پێکهاتەی جیاواز پێکهاتووە، راستە ئەزموونی دیموکراسی هەق بە زۆرینەی دەنگ دەدات، بەڵام ئەمە لە عێراق سەرناگرێت و دەبێ حکوومەتێکی هەمە لایەنە بێ بۆ ئەوەی مافی هەمووان مسۆگەر بێت”.
لای خۆشیهوه (دێیڤید پۆلاك) راوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی: “ئێستا کورد هیچ بژاردە یان جێگرەوەیەکی دیكەی نییە. دەبێت لەگەڵ حکوومەتی بەغدا کار بکات. پێموایە ئەمە دوای ریفراندۆم و هەموو ئەو شتانەی کە روویدا، روون بووە. بەڵام هیوادارم کورد بەشداری لە دەنگدان بکات. وابزانم کورد هاوڕێی وای لە بەغدا هەیە کە دەیانەوێت لەگەڵی بگەنە رێکكەوتنێکی نیازپاکانە”.