هه‌ركارمه‌ندێكی ده‌زگای مین له‌ئه‌ركدا گیان له‌ده‌ست بدات به‌شه‌هیدی سه‌نگه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت

ئه‌مڕۆ 4ی 4ی نیسانی 2018 وه‌ك ڕۆژی جیهانی پاڵپشتیكردن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی مین ناسێنراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگای مینی سلێمانیش ئاماری كاروچالاكییه‌كانی ئاشكراكرد.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ده‌زگای مین كه له‌كاتی ئه‌ركدا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن به‌شه‌هیدی سه‌نگه‌ر ئه‌ژمارده‌كرێن.
موحسین شێخ عه‌بدولكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مین له‌سلێمانی ڕایگه‌یاند، “ناوچه‌ی پیسبوو به‌مین له‌سنوری پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی دوو هه‌زارو 637 كێڵگه‌ی مینه كه به‌ڕوبه‌ری 233 ملیۆن مه‌تر دوجا خه‌مڵێنراوه، له‌و ڕوبه‌ره‌ش زیاتر له 104 ملیۆن مه‌تر دوجا پاكراوه‌ته‌وه كه ده‌كاته هه‌زارو 126 كێڵگه‌ی مین”.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مین له‌سلێمانی ڕاشیگه‌یاند:” به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی مین كه به‌و هۆیه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌شه‌هیدی سه‌نگه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن.
ده‌شڵێت :له‌سێ ساڵی ڕابردودا 30 كه‌س بونه قوربانی له‌و ڕێژه‌یه‌ش 11 كه‌سیان شه‌هیدبون.
لای خۆیشیه‌وه (ئه‌حمه‌د فه‌تاح) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌زگای مین ئاماژه‌ی دا كه ” له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی زیاتر له‌نۆ هه‌زار هاوڵاتی بونه‌ته قوربانی و له‌و ڕێژه‌یه‌ش نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌سیان گیانی له‌ده‌ستداوه.