ته‌رمی 38 كرێكاری هندی گه‌ڕێنرایه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان

تەرمی 38 کرێکاری هیندی گەیشتەوە وڵاتەکەیان، ئەمەش پاش ئەوەی لە ساڵی 2014 لە لایەن چەکدارانی داعشەوە لە شاری موسڵی باکوری عێراق ڕفێندرابوون،تەرمەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدای پایتەختەوە ڕەوانەکران بەرەو فڕۆکەخانەیەکی ویلایەتی پنجاب لە باکوری ڕۆژئاوای هیندستان.

ئەم کرێکارانە بۆ کۆمپانیایەکی بیناسازی لە موسڵ کاریان دەکرد و لە مانگی شەشی ساڵی 2014 ڕفێندران و لەم دوایـیانە تەرمەکانیان دۆزرانەوە.

(سوشما سواراج) وەزیری دەرەوەی هیندستان بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی ئاشکراکردو ڕایگه‌یاند: قوربانیـیەکان تەرمەکانیان لە گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گوندی بادوشی باکوری ڕۆژئاوای موسڵ دۆزراونەتەوە. گوتیشی ڕفێندەران هیچ پەیوەندیـیان بە حکومەتی وڵاتەکەیەوە نەکردبوو و کەس لە بەرامبەر ئازادکردنیان داوای پارەی نەکردووە.

تاقیکردنەوەکانی DNA توانیویانە لە کۆی 39 کرێکار بێ سەروشوێن تەرمی 38 کرێکار پشـتڕاستبکەنەوە.

Back to top button