ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای خواستووە ، ئه‌مه دوایین خه‌م و كۆستی خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان بێت.
بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانییه‌وه، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4-4-2018 په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە كرد و تیایدا وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆكوه‌زیران، هاوخه‌می و هاوده‌ردیی قووڵی خۆی بۆ كۆچی ناواده‌ی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی بە نێچیرڤان بارزانی و ته‌واوی خانه‌واده‌ی بارزانی ده‌ربڕی.
سەرۆککۆماری تورکیا دووپاتی كرده‌وه كه له‌م كۆسته‌دا هاوخه‌م و هاوده‌ردی نێچیرڤان بارزانی و خانه‌واده‌ی بارزانییه و هیوای خواست “ئه‌مه دوایین خه‌م و كۆستی خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان بێت و خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و به‌هه‌شتی خۆی شاد بكات”.
هەر بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌ردۆغانی كردووە و پێزانینی خۆی بۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی و سه‌رخۆشیكردن و هاوخه‌مییان ده‌ربڕیوە.