به‌ ڤیدیۆ… لیڤه‌رپوول مان سیتی به‌ گێمێك توشی شۆك كرد.

لە یاری چوونی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی مانچستەرسیتی کردوو لە ئەنجامدا بە گێمێک توشی شکستێکی قورسی کردوو توانی ٣-٠ یاریەکەی لێ بباتەوە.

لیڤەرپوڵ لە گێمی یەکەم یاریەکەی بە هێرشکردن دەستپێکردوو توانیشی لە خولەکەکانی (12-21-31) سێ گۆڵ لە لایەن یاریزانان: (محەمەد سەلاح و چامبەرلین و مانی) تۆمار بکات و یەم گێمە (3-0) بە کۆتا بێنێت.

لە گێمی دووەمی یاریەکە هەرچەندە یانەی مانچستەرسیتی دەستی بەهێرشکردن کرد، بەڵام نەیتوانی هیچ گۆڵێک بکات و ئەنجامەکە کەمبکاتەوەو لیڤەرپوڵ توانی بەرگری لە گۆڵەکەی بکات و تا کۆتایی پارێزگاری لە ئەنجامی (3-0) بکات.
ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت.” یاری گەڕانەوە لە هەفتەی داهاتوو لە یاریگای ئیتحادی تایبەت بە یانەی مانچستەرسیتی بەڕێوە دەچێت.

https://www.youtube.com/watch?v=VobTEsKhZYY

Back to top button