به‌ ڤیدیۆ… به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ هاوكاری یاریزانانی رۆما سه‌ركه‌وت.

لە یاری چوونی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنە توانی (4-1)  شکست بە یانەی رۆمای ئیتاڵیا بێنێت و سود لە سێ هەڵەی یاریزانانی ئەم یانەیە وەربگرێت و  4 گۆڵ تۆمار بکات.”

بەرشەلۆنە لە گێمی یەکەمی یاریەکە توانی بە گۆڵی یاریزان “دی رۆسی” کاتێک لە خولەکی 38 تۆماری کرد ئەم گێمە بە سودی خۆی کۆتایی پێبێنێت، لە گێمی دووەمیش یاریزانانی رۆما بەردەوامیان بەهەڵەکانیانداو جارێکی تر “مانۆلاس” توانی گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنە لە خولەکی 55 لە لە خۆیان بکات و ئەنجامەکە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە بکاتە (2-0).

یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی گەڕانەوەی تۆپێک لە لایەن ئەلیسۆنی گۆڵپاریزی رۆماوە پیکی توانی گۆڵی سێیەم تۆمار بکات و ئەنجامەکە بکاتە (3-0).
لە پاش ئەم گۆڵە دزیکۆ توانی لە خولەکی 80 ئەنجامەکە کەم بکاتەوەو گۆڵێک بۆ گورگەکان تۆمار بکات،بەڵام جارێکی تر سوارێز بەهۆی هەڵەیەکی بەرگریکارانی رۆماوە توانی گۆڵی چوارەم و سەرکەوتن تۆمار بکات و یاریەکە بە ئەنجامی (4-1)  ببەنەوەو گورگەکان بە شکستەوە بنێرنەوە.

https://www.youtube.com/watch?v=yOxRHhMRGZY

Back to top button