دهزانن خواردنی شیرینی چی له دڵ دهكات.؟
وهك زاندراوه كه خواردنی رێژەیەکی زۆری شیرینی و بەتایبەتی کە بوەتە نەریت لەمانگی رەمەزاندا زیانی زۆری بۆ لەش و بەتایبەتی بۆ ماسولکەکانی دڵ هەیە و پێویسته زۆر ووریا بن له بهركاهێنانی.”
توێژینەوەیەكی پزیشكی كە لە زانكۆی تەكساسی ئەمەریكا ئەنجامدراوە دهركهوتووه.” كه زۆر خواردنی شیرینی و ئەو خۆراكانەی شەكر بە بڕێکی زۆر لە پێكهاتەكانیاندایە، دەبێتە هۆی لاوازكردنی ماسولكەكانی دڵ.
توێژەرەكان ئاشکرای دەكەن .” كه ئەم كاریگەرییەی شیرینی لەسەر ماسولكەكانی دڵ كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر توانای دڵ بۆ پاڵپێوەنانی خوێن و ئەمەش هۆكاری سەرەكی دەبێت بۆ توشبون بە نەخۆشیەكانی دڵ.
بەپێی توێژینەوەكە زۆر خواردنی شیرینی دەبێتە هۆی گۆڕانكاری لە پرۆتینی ماسولكەكانی دڵ و هۆكارێك دەبێت بۆ لاوازی ماسولكەكان.
پێشتریش چەند پسپۆڕێكی دیكە ئاشكرایان كردبو خواردنی شیرینیەكان دەبێتە هۆی وشك بونەوەی پێست و زو دەركەوتنی نیشانەكانی پیری، ئەمەش وادەكات ئەو كەسە لە تەمەنی راستەقینەی خۆی گەورەتر دەركەوێت، جگە لەوەی ئەگەرەكانی هەوكردنی پێست زیاتر دەكات.