ئایه‌ مـــــــیوه‌ بكرێته‌ شه‌ربه‌ت زیانی هه‌یه‌ یاخود سوود.؟

ئه‌وه‌ی تا ئێستا بیسترابێت، گوتراوه‌ كه‌ میوه‌ چ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی یاخود شه‌ربه‌ته‌كه‌ی سوود به‌خشه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی بەریتانی گۆڕینی میوە بۆ شەربەت زیانی هەیە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەموو سوودەکانی.”

ڕۆژنامەی “ئیندی پێندت”ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی پزیشکیدا بڵاویکردەوە، کە توێژەر و پسپۆڕانی بواری خواردن ئاشکرایان کردووە پێویستە میوە وەک خۆی بخورێت بۆ ئەوەی سوود لە پێکهاتەکانی ناوی وەربگیرێت، چونکە گۆڕینی بۆ شەربەت دەبێتە هۆی لەناوبردنی پێکهاتە کانزایی و ڤیتامینیەکان و لەبری سوود زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت.

ئاشکرایە میوە باشترین جۆری خۆراکە و پزیشکان هەمیشە ڕێنوێنیمان دەکەن لە خواردنی میوە ڕۆژانە، چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی ڕیشاڵی و ڤیتامین و کانزا و پێکهاتەی دژە ئۆکسان، هاوکات یارمەتی گەدە دەدات زووتر تێر بێت و خواردنی زیان بەخش کەمتر ئارەزوو بکات.

سەرەڕای بوونی ئەم هەموو سوودە، بەڵام کاتێک ئەو میوەیە دەدەیت لە خەڵاتە و دەیگۆڕیت بۆ شەربەت و دەیپاڵێویت، لەهەموو پێکهاتە بەسوودەکان جیایدەکەیتەوە و تەنها ئاو و شەکر و تامی میوەکە دەمێنێتەوە، ئەمەش وادەکات پەیام یان هەستی تێربوون نەگاتە مێشک و زیاتر ئارەزووی خواردن و کالۆری دەکەیت و کێش زیاد دەکات، دواجاریش زیانی سلبی دەگەیەنێت بە جەستە.

Back to top button