نه‌جمه‌دین كه‌ریم داوای ملیارێك دینار ده‌كات له عه‌لی حه‌مه صاڵح
پارێزگاری كه‌ركوك له رێگای دادگای به‌رایی هه‌ولێره‌وه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری گۆڕان عه‌لی حه‌مه صاڵح تۆماركردوو و داوای بڕی یه‌ك ملیار دیناری لێده‌كات.”
له‌و باره‌وه، په‌رله‌مانتاری گۆڕان، (عه‌لى حه‌مه صاڵح) له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت.” كه نه‌جمه‌دین که‌ریم، پارێزگارى پێشووى كه‌ركوك، سكاڵاى له‌سه‌ر تۆماركردووه‌و داواى ملیارێك دینارى لێده‌كات.
له نوسینێكدا عه‌لى حه‌مه ساڵح، بڵاویكردووه‌ته‌وه،”دوای ئه‌وه‌ی ئاشکرامکرد، که زیاتر له ٥٠ ملیۆن دۆلاری پاره‌ی پڕۆژه‌کانی که‌رکوک خه‌رجنه‌کراوه‌و له ژماره حسابی پارێزگاردایه له بانکی کوردستانی ئه‌هلی، ئێستا نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار كردووم”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی نووسیوه.” كه ئێستا به تۆمه‌تی ناوزڕاندن پارێزگاری که‌رکوک داوای ملیارێک دینارم لێده‌کات، من ده‌چمه به‌رده‌م دادگا‌و هه‌موو به‌ڵگه‌کانم ده‌به‌م، به‌هیوای یاسا سه‌روه‌ری”.