پارتی: به‌بێ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ناگه‌ڕێینه‌وه كه‌ركوك.
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، له باره‌ی چوونه‌وه‌ی پارتی بۆ شاری كه‌ركوك رایدهگهێنێت.” كه هیچ هێزێكی پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركووك و پارتی دیموكراتی كوردستانیش به‌بێ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ناگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك.”
له‌و باره‌وه، (شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا) جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له دیمانه‌یه‌كدا رایگه‌یاند.” كه پارتی به‌بێ رێككه‌وتنێكی كۆنكریتی ناگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك و باره‌گای خۆی له‌و شاره ناكاته‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو باس له‌وه كرا كه هێزێکی پێشمەرگە کە سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانه، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا گەراوەتەوە کەرکووک.
به‌ڵام دواتر ئه‌مه له لایه‌ن (فه‌ریق جەمال ئیمینکی) سوپا سالاری پێشمەرگە ره‌تكرایه‌وه ورایگه‌یاند.” كه هیچ هێزێکی پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه کەرکوک و دووپاتیكرده‌وه.” كه هەر رێککەوتنێکی لابەلا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پیشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رەتدەکەینەوە، كه ئیمزای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ.” ماوەیەکە باس لە گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمریکا و به‌ریتانیا هەوڵەکانیان چرکردووتەوە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.