رۆژێك له ههفتهی ئاینده كرایه پشووی فهرمی
گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت.” كه رۆژی دووشەممەی داھاتوو بەبۆنەی یادی ئازادی عێراق لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت پشووە.”
لە راگەیەندراوێكدا (سەفین دزەیی) گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: “بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، رۆژی دووشەممە رێكەوتی 2018/4/9 بەبۆنەی یادی ئازادی عێراق لە سەرجەم دامو دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی و رۆژی یەك شەممە 2018/4/8 دەوام ئاساییە و نابێتە پشوو”.