باڵیۆزی كۆریایی باشور سه‌ره‌خۆشی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات.

بەبۆنەی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانییەوە، لە پەیامێکدا بەڕێز (سۆنگ ونگ ویوب) باڵیۆزی کۆریای باشوور لە بەغدا پرسه‌ و سەرەخۆشی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.”

ئەمە دەقەکەیەتی:-

باڵیۆزخانه‌ی کۆماری کۆریای باشوور
به‌ڕێز جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

زۆر خه‌مگین بووم به‌ بیستنی هه‌واڵی کۆچی دواییی برای به‌ڕێزتان دلۆڤان ئیدریس بارزانی، بێگومان خوالێخۆشبوو جێگای ڕێزێکی زۆر بوو و پاڵپشتێکی به‌هێزی جه‌نابتان بوو.

کۆچی دواییی به‌ڕێزیان خه‌مێکی زۆری بۆ به‌جێهێشتین. هاوبه‌شی خه‌متانم، دەمەوێ له‌ ناخی دڵه‌وه‌ پرسه‌ی خۆمتان پێ ڕابگه‌یه‌نم و هاوبه‌شی ئازاری خۆتان و خێزانی قەدرگرانی خوالێخۆشبووین. خوای گه‌وره‌ ڕۆحی براکه‌تان شاد بکات و له‌و ساته‌وه‌خته‌ سه‌ختەشدا هێز و توانا به‌ به‌ڕێزتان ببه‌خشێ.

دڵسۆزتان،
سۆنگ یۆنگ ویوب
باڵێۆزی کۆریای باشوور لە عێراق

Back to top button