حكومهتی هۆڵەندا سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات.
بە بۆنەی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانییەوە، حكوومەتی هۆڵەندا لە ڕێگەی باڵیۆزی وڵاتەكەیەوە لە بەغدا، لە پەیامێكدا سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد.”
ئەمە دەقەكەیەتی:
باڵیۆزخانەی شانشینی هۆڵەندا
كۆماری عێراق
بەڕێز جەنابی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
بەڕێز بارزانی..
بە ناوی حكوومەتی هۆڵەنداوە، دەمەوێ لە ناخەوە هاوخەمیی خۆم بۆ مەرگی ناوادەی برای خوالێخۆشبووتان دلۆڤان بارزانی دەرببڕم، تكایە هاوخەمیمان قبووڵ بكەن. دەزانم چ كۆستێكی گەورەیە بۆ خۆتان و بنەماڵەكەتان. لەم ساتەوەختە سەختەدا هیوای بەهێزی و خۆڕاگریتان بۆ دەخوازم.
باڵیۆز ماتیس وۆڵتەر
باڵیۆزخانەی شانشینی هۆڵەندا
بەغدا – عێراق