وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نرخی قورئانخوێندنی له پرسه‌كان دیاریكرد.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان، نرخی قورئان خوێندنی له پرسه‌كان دیاریكرد و بڵاویكردۆته‌وه.” بۆ هه‌ر رۆژێك 75 هه‌زار دیناره و هه‌ر قورئان خوێنێكیش پێیه‌وه پابه‌ند نه‌بێت، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه.”
له‌وباره‌وه، (نه‌به‌ز ئیسماعیل) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاندووه.” كه به‌هۆی ئه‌و گله‌ییه زۆره‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه له نرخی قورئانخوێندن هه‌بووه له پرسه‌كان، نرخه‌كه‌یان به فه‌رمی دیاریكردووه و بۆ هه‌ر رۆژێك 75 هه‌زار دیناره.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف روونیشی كرده‌وه.” نرخه‌كان له شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكه جیاواز بوونه و هه‌ندێك له قورئاخوێنهكانیش به ئاره‌زووی خۆیان پاره‌یان وه‌رگرتووه و مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كردووه، ئێمه‌ش بۆ مه‌به‌ستی دیاریكردنی نرخه‌كه، لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكهێنرا، بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكات و نرخێكی دیاریكراوی كراوی بۆ دابنێت.”
به گوێره‌ی گوته‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، لێژنه‌كه بڕی 75 هه‌زار دیناری دیاریكردووه بۆ هه‌ر رۆژێك و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، دابینكردنی بڵندگۆ و ئه‌ركی هاتووچۆی قورئانخوێنهكهش له‌سه‌ر خۆی ده‌بێت.”
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راشیگه‌یاندووه، هه‌ر قورئانخوێنێك داوای پاره‌ی زیاتر بكات، خاوه‌ن پرسه بۆی هه‌یه له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان سكاڵای له‌سه‌ر تۆماربكات، بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویستی له به‌رامبه‌ر بگرنه‌به‌ر.