پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد كه‌ ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامداوه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی،له‌ راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند.” كه‌ تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ تاوانێكی ئه‌نجامدابوو هه‌ڵهاتبوو.”

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/4/2018،  ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوو تێیدا هاتووه‌.” كه‌ شەوی ڕابردوو 4/4/2018، ھێزەکانی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، کە دوو منداڵی شێلابوو و ھەڵاتبوو”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ھێزەکانی پۆلیس، توانرا تۆمەتبار (ش ، ج ، ا ) لەدایکبووی  1996  دەستگیر بکرێت”.

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە.” کە منداڵەکان بەناوەکانی (ر، ر، ر) تەمەن شەش ساڵ و (ر، ر، ر) تەمەن 4 ساڵ لە نەخۆشخانەن و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن، ئێستاش لەلایەن بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە .

Back to top button