سهرۆك بارزانی پهیامێكی بڵاو كردهوه
سهرۆك بارزانی بهبۆنهی كۆچی دوایی (دڵۆڤان ئیدریس بارزانی) بهشداری خهڵك له پرسهنامهكهی پهیامێكی سوپاسگوزاری بڵاو كردهوه له پهیامهكهدا سهرۆك بارزانی دهلێـ”لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانەی دەرەوە و ناوخۆی كوردستان و عێراق و سەرکردە و بەرپرس و كەسایەتیی وڵاتان بكەم كە لە ڕێگەی تەلەفۆن و بروسكە و پەیامی سەرەخۆشی یا بەهەرشێوەیەک کە بۆیان کرابێت لە خەمی ئێمەدا شەریك بوونە.
سهرۆك بارزانی ههر له پهیامهكهشی دا دهلێـ”لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانەی دەرەوە و ناوخۆی كوردستان و عێراق و سەرکردە و بەرپرس و كەسایەتیی وڵاتان بكەم كە لە ڕێگەی تەلەفۆن و بروسكە و پەیامی سەرەخۆشی یا بەهەرشێوەیەک کە بۆیان کرابێت لە خەمی ئێمەدا شەریك بوونە.
دهقی پهیامی سوپاسگوزاری سهرۆك بارزانی….
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
سوپاسی بێ پایانی خۆمان ئاراستەی هەموو هاووڵاتییانی خۆشەویستی كوردستان و لایەنە سیاسییەكانی کوردستان و عێراق و كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان و پیاوانی ئایینی و نوێنەری پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كەسایەتییە سیاسی و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئاكادیمی و وەرزشی و فەرماندە و هێزە قارەمانەكانی پێشمەرگە و ئاساییش و پۆلیس و بەرپرسانی ئیداری و سیاسی و هەموو چینوتوێژەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و سەرجەم کوردستانییانی ئازیز لە هەر چوار پارچە و دەرەوەی وڵات دەكەین کە زەحمەتیان كێشا و تەشریفیان هێناوە بۆ بەشداریكردن لە پرسەی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی و هاوسۆزی و هاوخەمیان دەربڕی و لە خەمی ئێمەیان كەم كردەوە.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانەی دەرەوە و ناوخۆی كوردستان و عێراق و سەرکردە و بەرپرس و كەسایەتیی وڵاتان بكەم كە لە ڕێگەی تەلەفۆن و بروسكە و پەیامی سەرەخۆشی یا بەهەرشێوەیەک کە بۆیان کرابێت لە خەمی ئێمەدا شەریك بوونە.
پێزانینم هەیە بۆ هەموو ئەو خەڵكەی لە ڕێگەی نزیك و دوورەوە هاتبوون و ئەركیان كێشا و لە خەمی ئێمە بەشدار بوون. سوپاسی تایبەتم بۆ خانەوادە و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە هاوخەمیی خۆیان بۆ ئێمە دەربڕی.
هاوسۆزی و ئەو هاوبەشییەی خەڵكی ئازیزی كوردستان، لە خەم و پرسە و كۆستەكاندا بۆ ئێمە هەمیشە جێگەی ڕێز و تەقدیرە و مایەی شانازییمانە. سوپاسی هاووڵاتیانی خۆشەویستی شارۆچكەی سەلاحەددین دەكەم كە لەو چەند ڕۆژەدا تەحەمولی زەحمەتی و قەرەباڵخییان كردووە، و میوانداریی خەڵكیان كردووە. هەروەها سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس دەكەم كە ئەركی ڕێكخستنی ڕێگەوبان و ئاساییشیان لەسەر شان بوو. هیوادارم گشت لایەك لە ئازار و ناخۆشی بە دوور بن و خودای مەزن خێری هەمووتان بنووسێت و، ڕەحمەتی خودا لە كۆچكردووی هەموو لایەك بێت.
مسعود بارزانی
5ـی 4ـی 2018