فڕۆكه‌كانی توركیا ناوچه سنوورییه‌كانی سیده‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن
به‌بیانووی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا، به خه‌ستی تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی شارۆچكه‌ی سیده‌كان ده‌كات و تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه.
ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری شارده‌ێی سیده‌كان راگه‌یاند: ” كاتژمێر (6:30)خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (5-3-2018) به بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا، به خه‌ستی چیای دێل و گوندی لێلكان و كهندهگهلی و نزیك گونده‌كانی خه‌لیفان و گۆڕه‌شێر و لێلكانیان تۆبپاران ده‌كه‌ن”.
گوتیشی: “تائێستا تۆپبارانی ئه‌م ناوچانه به‌رده‌وامه و بۆ پاراستنی گیانیان هاووڵاتییانی چه‌ند گوندێكی نزیك شوێنی تۆپارانهكان، له ماڵه‌كانیان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و روویان روویان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزراوتر كردووه”.