یۆنان هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگ له ئه‌نقه‌ره ده‌كات و هێزی برده سه‌ر سنوور
دوای ئالۆزتر بوونی په‌یوه‌نده‌كانی نێوان یۆنان و توركیا, یۆنان هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگ له ئه‌نقه‌ره ده‌كات و هێزی برده سه‌ر سنوور توركیاش ده‌لێت:”وڵاتمان ئاماده‌یه بۆهه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كیی”
وه‌زیری به‌رگری یۆنان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/ 4/ 2018 ڕای گه‌یاند، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، وڵاته‌كه‌ی هێزی زیاتر ده‌باته سه‌ر سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا.
بانۆس كامینۆس، وه‌زیری به‌رگری یۆنان، ڕای گه‌یاند: “یۆنان 3500 سه‌ربازی تر له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دادێت ڕه‌وانه‌ی دوورگه‌كانی خۆی له ده‌ریای ئیجه ده‌كات، هه‌روه‌ها 3500 سه‌ربازی تریش ڕه‌وانه‌ی دوورگه‌ی ئیڤرۆس له نزیك سنووری توركیا ده‌كات”.
وه‌زیری به‌رگری یۆنان، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بۆ تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا گه‌ڕانده‌وه، گوتیشی: “وڵاتمان ئاماده‌یه بۆ به‌رگریكردن له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كیی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه وڵاته‌كه‌ی پشت به هێزه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێت و چاوه‌ڕێ پشتیوانیی و هاوكاریی له هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانی ناكات، گوتیشی: “سه‌رباری قه‌یرانی دارایی و كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانیان، به‌ڵام وڵاته‌كه‌ی بۆ پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی، هه‌موو كارێكی كردووه”.
له گوته‌یه‌كیشدا بۆ سه‌ربازه‌كان به بۆنه‌ی جه‌ژنی كریستیانه‌وه، داوای له سوپا كرد، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بۆ ئازادكردنی دوو سه‌ربازه به بارمته‌گیراوه‌كه‌یان لای ئه‌نقه‌ره، بدات. گوتیشی: “ئه‌و دوو سه‌ربازه‌مان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، ئه‌مه ئامانج و ئه‌ركمانه”.
دوای ئه‌وه‌ی توركیا له‌ناوچه‌ی ئیڤرۆس له مانگی ڕابردوو دوو سه‌ربازی یۆنانی به بارمته گرت، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یۆنان تێكچوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌سینا ڕای گه‌یاند، كه دوو سه‌ربازه‌كه‌یان به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه، به‌هه‌ڵه چوونه‌ته سنووری توركیاوه.