زه‌لمای خه‌لیل زاد: ئێران به‌نیازی ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژارردنه‌كانی عێراق بۆخۆی بقۆزێته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/04/1-31.jpg)
زه‌لمای خه‌لیل زاد، باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له عێراق، له وتارێكیدا كه له ڕۆژنامه‌ی “ۆڵ ستریت جۆرنال” له‌ژێر ناونیشانی “هه‌ژموونی ئێران له‌عێراق ڕابگرن” بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نوسیویه‌تی: “ئێران به‌هه‌موو هه‌وڵێكی كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئایاری 2018 له عێراق، دروست بكات”.
بالێۆزی پێشوی عێراق ڕاشیگه‌یاندووه ” ئێران ده‌یه‌وێت، هه‌ژموونی میلیشیاكانی له عێراق، هاوشێوه‌ی حزبوڵا له لوبنان، به‌هێز بكات، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: “ئێران ده‌یه‌وێت، ناكۆكییه تایفیی و سیاسیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له عێراق قووڵ ببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق سه‌ر له‌نوێ به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ نه‌بێته‌وه”.
(زه‌لمای خه‌لیل زاد ) بالێۆزی پێشوی عێراق له وتاره‌كه‌یدا له ڕۆژنامه‌ی (ۆڵ ستریت جۆرنال ) چوار پێشنیازی بۆ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا خستووه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌كانی ئێران له عێراق، شكست پێبهێنێت:
یه‌كه‌م: پشتیوانیكردنی حزبه عێراقییه‌كان، ئه‌وانه‌ی دژ به‌هه‌ژموونی ئێرانن و ئامانجی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌یه.
دووه‌م: وانه وه‌رگرتن له ئیداره‌ی ئۆباما كاتێك هێزه‌كانی ئه‌مریكای كشانده‌وه و پێویسته كار له‌سه‌ر به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بكرێت.
سێیه‌م: به‌چاوپۆشی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌بێت ئه‌مریكا به‌په‌له پشتیوانیی له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ بكات و ڕێگه نه‌دات ئێران كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێكهێنانی دروست بكات.
چواره‌م: به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، ئه‌مریكا پشتیوانیی له حزب و هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق بكات.