پارێزگاری كه‌ركوك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر عه‌لی حمه ساڵح تۆمار ده‌كات
پارێزەری بریكاری نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك سكالایه‌ك له دژی ( عه‌لی حه‌مه ساڵح) ئاراستەی دادگای بەرایی ھەولێر ده‌كات و داوای یه‌ك ملیار دینار له‌به‌رامبه‌ر “تەشھیرپێكردن و ناوزڕاندن” وه‌ك قه‌ره‌بوكردنه‌وه ده‌كات.
له نووسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، عەلی حەمە ساڵح، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ھەڵساوە بە “ناوزڕاندن و تەشھیركردن” بە نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك و “زیانی بە پێگەی وەزیفی و كۆمەڵایەتی و سیاسی گەیاندووە”.
لە داواكەی پارێزەری نەجمەدین كەریم ھاتووە: “داوا لە دادگا دەكەم داوالێكراو بانگێشت بكرێت و دادبینی و بڕیارتان بە پابەندكردنی بە دانانی قەرەبووی یەك ملیار دینار”.